ئینگلتەرا

ئاستە بەرزەکەی واتکینز لەندەنییەکانی هێناوەتە سەر خەت بۆ گواستنەوەی

یاریگا –

ئۆلی واتکینز و ئەو ئاستە بەرزەی ئەم وەرزە پێشکەشی دەکات بووەتە جێی بایەخی یانەی دیکە و لە لەندەنەوە خواست لەسەر ئەو هێرشبەرە دروست بووە.

هێرشبەرە ئینگلیزیەکە وەرزێکی لەبیرنەکراو لەگەڵ ڤیێلا بەڕێ دەکات و توانیویەتی لە ٢٥ یاری ئەم وەرزەدا بەشداری لە ٢٣ گۆڵ بکات. بە جۆرێک، ١٣ جار تۆڕی ڕکابەرەکانی هەژاندووە و خاوەنی دە ئەسیستیشە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی Fichajes، ئارسیناڵی لەندەنی نیازیان لە چوونە پێشەوەیە بۆ کڕینی یاریزانە ٢٨ ساڵانەکە.

پێشتر و لە چەند مانگی ڕابردوودا خودی یاریزانەکەیش باسی لەوە کردبوو کە هاندەری گەنەرزە.

واتکینز پاش خۆ سەلماندنی لەگەڵ یانەی برێنتفۆرد، لە ساڵی ٢٠٢٠ پەیوەندی بە ئەستۆن ڤیلاوە کرد و لەو کاتەوە تا ئێستا ١٥١ یاریی کردووە و توانیویەتی ٨٦ گۆڵ تۆمار ب کات.

بە گوێرەی سەرچاوە جیاوازەکان، واتکینز لەلایەن خودی میکێل ئارتێتاوە داوا کراوە و خواستی ئەو راهێنەرە ئینگلیزیەی لەسەرە.

بابەتی زیاتر

Back to top button