ئینگلتەرا

رۆی هۆدسن وازی لە پۆستەکەی هێنا

یاریگا –

رۆی هۆدسن دەستبەرداری پۆستی راهێنەرایەتیکردنی کریستاڵ پاڵاس بوو پاش ئەو دۆخەی لە راهێنانەکانی یانەکە تووشی هات.

یانەکەی باشووری لەندەن لە پلەی شازدەیەم دێن بە هەبوونی تەنها پێنج خاڵ زیاتر لە ناوچەی دابەزین دوورە و بە بارودۆخێکی خراپدا گوزەر دەکەن.

لە بەیاننامەیەکدا را‌هێنەرە ٧٦ ساڵیەکە لە بارەی وازهێنانی وتی

ئەم یانەیە مانای زۆر تایبەتە و مانای زۆری هەیە بۆ من و بەشێکی گەورەی ژیانی وەرزشیی منە. ماوەی شەش ساڵە چێژی تەواوەتیم لێرە وەرگرتووە.

لای خۆشیانەوە یانەکە سوپاسی هۆدسنی ئینگلیزیان کرد ماوەی ئەو شەش ساڵە کە تێیدا ٢٠٠ یاریی را‌هێنەریان بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button