ئینگلتەراگرنگترین

ئەستێرەکەی کریستال پاڵاس بۆ ماوەیەکی درێژ دووردەکەوێتەوە

سێیەم جارە لەم وەرزەدا تووشی پێکان دەبێت

یاریگا –

مایکڵ ئۆلیس، یاریزانی کریستال پاڵاس بەلانی کەم بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە، دوای تووشبوونی بە پێکان لە یاری رابردووی تیمەکەی بەرامبەر برایتن.

ئۆلیس بەشداری لە گێمی دووەمی یارییەکەدا کرد، کاتێک تیمەکەی 3-0 لە دواوە بوو، بەڵام دوای 11 خولەک بەهۆی پێکان یارییەکەی جێهێشت.

هەرچەندە گومان لە بەشداریکردنی لە یارییەکە دەکرا، چونکە لە یاری هەفتەی پێشووتر لە بەرامبەر شێفیڵد یونایتد، بە هۆی پێکان یارییەکەی تەواو نەکرد، بەڵام رۆی هۆدسن، راهێنەری یانە لەندەنییەکە بەرگری لە بڕیاری بەشداری پێکردنی لە یارییەکەی برایتن کرد

بەر لە یارییەکە پێیان راگەیاندم، ئۆلیس دەتوانێت لە سەرەتاوە بەشداری یارییەکە بکات و هەمووان دڵخۆش بوون، تیمی پزیکشی پێی راگەیاندم، ئۆلیس هیچ کێشەیەکی نییە و دەتوانێت بەشداری گێمی دووەمی یارییەکە بکات. بەداخەوە لەبەر ئەوەی تۆپی کریستاڵیم پێنییە، بۆیە نازانم چی لە داهاتوودا روودەدات.

ئۆلیس لە مانگی یۆنیۆ/حوزەیرانی ساڵی رابردوو لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا بۆ ژێر 21 ساڵان تووشی پێکانی ران بوو، تاوەکو مانگی نۆڤێمبەر/تشترینی دووەمی ساڵی رابردوو دوورکەوتەوە و یەکەم یاری لە بەرامبەر ئێڤەرتن کرد.

یاریزانە فەرەنسییەکە لە دوا ساتەکانی یارییەکەی پاڵاس بەرامبەر برێنتفۆرد لە 30ی دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو تووشی پێکانێکی دیکەی ران بوو، دواتر بەشداری لە یاریی بەرامبەر ئێڤەرتن لە جامی FA نەکرد و هەروەها لە یارییەکانی بەرامبەر ئێڤەرتن و ئارسیناڵیش لە پرێمەرلیگ دوورخرایەوە.

سەرەڕای کەمی بەشدارییەکانی لە یارییەکانی ئەم وەرزە، کەچی ئۆلیس شەش گۆڵ و سێ ئەسیستی لە 11 یاریدا هەیە، بەڵام ئێستا جارێکی دیکە بۆ ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

دووشەممەی داهاتوو لە ستانفۆرد بریج، کریستال پاڵاس رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button