ئینگلتەراگرنگترین

هۆدسن بەرگری لە روونی دەکات: بەهێزەوە دەگەڕێتەوە

''روونی کەسێکە ژیرە و باشتر دەگەڕێتەوە''

یاریگا –

رۆی هۆدسن، بەڕێوەبەری هونەری کریستال پاڵاس، پێی وایە وەین روونی بەهێزەوە دەگەڕێتەوە بواری راهێنەرایەتی، ئەمەش دوای دوورخستنەوەی لە پۆستی راهێنەرایەتی بیرمینگهام سیتی.

روونی لە سەرەتای ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی رابردوو، ئەرکی مەشقی بیرمینگهام سیتی گرتە ئەستۆ و ئەوکاتە یانەکە لە پلەی شەشەمی ریزبەندی چامپیۆنشیپدا بوو، بەڵام سێشەممەی رابردوو لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، دوای بەدەستهێنانی تەنیا دوو بردنەوە لە 15 یاریدا و دابەزینی بۆ پلەی بیستەم. بە جیاوازی شەش خاڵ لە زۆنی دابەزین.

هۆدسن لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا راهێنەرایەتی روونی کردووە و بەر لە یاریی تیمەکەی لە جامی FA بەرامبەر ئێڤەرتن، قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد

روونی مێشکێکی بێوێنەی تۆپی پێی هەیە و یاریزانێکی زۆر باش بوو. نیگەرانم بەو رووداوانە، بەڵام دەگەڕێتەوە. ئەوەی بەرگوێم کەوتووە، روونی بۆ ماوەیەک لە یارییەکان دادەبڕێت و پشوو دەدات، ئەمەش کارێکی ژیرانەیە. هیچ گومان لەوەدا نییە لە کاتی گەڕانەوە، جارێکی دیکە روونی دەبێتەوە پرسی رۆژ و ئۆفەری پێشکەش دەکرێت. روونی زۆر باش لە تۆپی پێ تێدەگات و وەک یاریزان ئەمەی سەلماندووە.

روونی یەکێکە لەو یاریزانە ئینگلیزیانەی وازیان لە یاری هێناوە و لە راهێنەرایەتی سەرکەوتوو نەبوون. هاوشێوەی فرانک لامپارد، ستیڤن جێرارد کە لەگەڵ یانەکانی ئێڤەرتن و ئاستۆن ڤیلا سەرکەوتوو نەبوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button