بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

بێرناردۆ سیلڤا بەڵێی بۆ پاریس سانجێرمان کردووە

یاریگا –

هاوینی داهاتوو بێرناردۆ سیلڤا پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان دەکات.

ماڵپەڕی Téléfoot بڵاویکردووەتەوە، بێرناردۆ سیلڤای پۆرتوگالی و ئەستێرەی مانچێستەری سیتی لە هاوینی داهاتوو ئینگڵتەڕا جێدەهێڵیت و پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان دەکات.

بەپێی هەمان سەرچاوە، ئەستێرە پۆرتوگالییەکە لە هاوینی رابردوو لەگەڵ پاریس گەیشتووەتە رێککەوتن، بەڵێنیداوە لە هاوینی 2024 روو لە پاریس بکات.

یانە فەڕەنسییەکە لە هاوینی رابردوو هەوڵێکی زۆری بۆ گواستنەوەی یاریزانە تەمەن 29 ساڵانییەکە دا، بەڵام پێپ گواردیۆلای راهێنەری یانەکە ئامادە نەبوو دەستبەرداری ببێت.

بێرناردۆ لە هاوینی 2026 گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی کۆتایی دێت، بەهۆی کەم یاریکردنی دەیەوێت یانەکەی جێبهێڵێت و ئەزمونێکی دیکەش تاقیبکاتەوە.

سیلڤا لە هاوینی 2017 بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ لە مۆناکۆی فەڕەنسییەوە پەیوەندیکرد بە مانچێستەر سیتی، بە درێسی یانە ئینگلیزییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 336 یاری کردووە، 63 گۆڵی کردووە و 63 گۆڵیشی درووستکردووە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، پێنج نازناوی پرێمەرلیگ، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، چوار نازناوی جامی کاراباو، دوو نازناوی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا و دوو نازناوی جامی قەڵغانی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button