جیهانگرنگترین

ئالڤێس ته‌ندروستی تێكده‌چێت و ترس له‌ خۆكوشتنی هه‌یه‌

یاریگا –

بەهۆی ئەو دۆخە دەروونییە خراپەی کە به‌هۆی زیندانیكردنی تێیدایه‌،  ترس له‌ خۆكوشتی دانی ئالڤێس هه‌یه‌.

ئالڤێس دوای ئەوەی تۆمەتبارکرا بە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنێک لە یانەیەکی شەوانە لە شاری بارسێلۆنا ، سزای 9 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا و دادگا رەتیکردبووەوە یاریزانه‌كه‌ بە مەرج ئازاد بکات.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی له‌ راپۆرتێكدا بڵاویکردووەتەوە، یەکێک لە هاوزیندانیه‌كانی ئەلڤێس تەمەنی 40 ساڵە رایگه‌یاندووه‌، یاریزانه‌كه‌ی پێشووی بارسێلۆنا  لە گرتووخانه‌ بە کاتێکی سەختدا تێدەپەڕێت، باری دەروونیشی باش نییە، كارگێری گرتووخانه‌كه‌ش ترسیان هەیە ئەو یاریزانە خۆی بکوژێت.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە كارگێری گرتووخانه‌كه‌ بڕیاری چالاککردنی پرۆتۆکۆڵی فریاگوزاریان داوە، ئه‌مه‌ش لە ترسی ئەوەی ئەلڤێس زیان بە خۆی بگەیەنێت، یان هەوڵی خۆکوشتن بدات، دوای ئەوەی له‌ دوایین دانیشتنی دادگاییکردنەکەی تووشی خەمۆکییەکی  بووە.

دانی ئالڤێس یاریزانی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا و هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل 41 نازناوی به‌ده‌ستی هێناوه‌، له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا نازناوی چامپیونزلیگ و لالیگا و جامی سوپه‌ری ئیسپانیا و جامی شای ئیسپانیا و سوپه‌ر ئه‌وروپای به‌ده‌ستهێناوه‌.

له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل، كوپا ئه‌مه‌ریكا و جامی كیشوه‌ره‌كان و مه‌دالیای زێری ئۆلۆمپیادی بردۆته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button