ئینگلتەراگرنگترین

باشترینەکانی مانگی رابردووی پرێمەرلیگ دیاری کران

یاریگا –

باشترینەکانی مانگی رابردووی پرێمەرلیگ دیاری کران و لیڤەرپوول خەڵاتەکانی داگیرکردووە.

کەمێک لەمەوبەری ماڵپەڕی فەرمی پرێمەرلیگ بڵاویکردەوە، دیێگۆ جۆتای پۆرتوگالی و ئەستێرەی لیڤەرپوول خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی یەنایەر/کانونی دووەمی پرێمەریگی بەدەستهێناوە.

ئەستێرە پۆرتوگالییەکە لە مانگی یەنایەر/کانونی دووەم ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، 3 گۆڵی بۆ رێدز کرد و 2 گۆڵیشی درووستکرد.

هاوکات یۆرگن کڵۆپی راهێنەری هەمان یانەش خەڵاتی باشترین راهێنەری مانگی یەنایەر/کانونی دووەمی خولەکەی بەدەستهێنا و لیڤەرپوولییەکان پاشای مانگەکە بوون.

رێدز لەو مانگە لە پرێمەرلیگ 3 یاری کرد، هەر سێ یارییەکەی بردەوە و بە کۆکردنەوەی 54 خاڵیش پێشەنگی ریزبەندی خولەکەیان گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button