ئینگلتەرایاریگا

جوبی بێڵینگهام بە شوێنپێی جودی برایدا روو دەکاتە خولێکی گەورەی ئەوروپی… یانەکە ئێستا لە چامپیۆنزلیگە

یاریگا –

جوبی بێڵینگهام، هاوشێوەی جودی برای بووەتە ئامانجی یانەکانی خولە گەورەکانی ئەوروپا و یانەیەکی ئێستای چامپیۆنزلیگ چاوی لە تواناکانیەتی.

بەپێی زانیارییەکانی لاکازێتا دیلۆ سپۆرت، یانەی لازیۆی ئیتاڵی چاودێری جوبی دەکەن و ڕەنگە لە ماوەیەکی نزیکدا لەو یاریزانە ١٨ ساڵیە بچنە پێشەوە.

جوبی لە هاوینی ساڵی ڕابردووەوە بە گرێبەستێکی ناوەڕۆک ڕانەگەیەندراو گواسترایەوە یانەی سەندەرلاند.

هەر ئەو سەرچاوە ئیتاڵیە باس لەوەیش دەکات کە ئەرکی لازیۆ لەم هەوڵەیدا ئاسان نابێت، بەوپێیەی یانەکانی وەک نیوکاسڵ و ڕیاڵ مەدریدیش نیازێکی لەو جۆرەیان هەیە.

ئەو یاریزانە لە پێگەی ناوەڕاست و یاخود هێرشبەریی یاریی دەکات و یانەکەی ئێستا لە پلەی دەیەمی چامپیۆنشیپ دەبینرێن و هیوایان بۆ سەرکەوتن بۆ پریمەریلگ بووە بە مەحاڵ.

جوبی لەگەڵ سەندەرلاند

 

بابەتی زیاتر

Back to top button