ئەفریقا

سەرۆکی نەیجیریا شوقە و پارچە زەوی بەسەر یاریزانانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دابەشکرد

یاریگا –

سەرۆکی نەیجیریا لە پاداشتی بەدەتسهێنانی پلەی دووەمی جامی ئەفریقا، پارچە زەوی و شوقەی بەسەر یاریزانانی هەڵبژاردەکەی دابەشکرد.

دوای گەڕانەوەیان لە جامی ئەفریقا و گەیشتنیان بە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە و بەدەستهێنانی مێداڵیای زیو، بۆلا ئەحمەد تینوبو سەرۆکی نەیجیریا لە کۆشکی سەرۆکایەتی پێشوازیی لە یاریزانانی هەڵبژاردەکەیان کرد و بڕیاریدا لە ئابوجا پایتەختی نەیجیریا پارچە زەویەک و شوقەیەک بە هەر یاریزانێکی هەڵبژاردەکە بدات.

سەرۆکی کۆماری نەیجیریا لەکاتی پێشوازیکردنی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، مێداڵیای شانازیی وڵاتەکەی بە یاریزانەکان بەخشی و ستایشی ئەو ئاستەی کردن کە لە جامی ئەفریقا پێشکەشیان کرد.

نەیجیریا لە یاریی کۆتایی جامی ئەفریقا 2-1 بە کۆتدیڤوار میوانداری پاڵەوانێتییەکە دۆڕا، کە لەوەتەی ساڵی 2013 یەکەمجاربوو نەیجیریا بگاتە یاریی کۆتایی.

سەرۆکی کۆتدیڤواریش وەکو پاداشتێکی بۆ بەدەستهێنانی جامی ئەفریقا بڕیاریدا 75 هەزار یۆرۆ و ڤێلایەک بە هەر یاریزانێکی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی ببەخشێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button