ئیسپانیا

ریاڵ مەدرید باشترین ریکۆردی مێژووی یانەکەی تۆمارکرد

یاریگا-

یانەی ریاڵ مەدرید ئەگەرچی لەم وەرزەدا بەهۆی پێکانی چەندین ئەستێرەیەوە دەناڵێنێت، بەڵام بەردەوامە لە تۆمارکردنی ریکۆردی مێژوویی.

یانەی شاهانە بە راهێنەرایەتی ئانچێلۆتی لەم وەرزەدا 35 یاریی کردووە، توانیویەتی لەو ژمارە یارییە 29 سەرکەوتن بەدەستبێنێت، کە ئەوەش ریکۆردی مێژووییە بۆ یانە ئیسپانییەکە لەم قۆناغەی یاریکردندا.

ریاڵ مەدرید لە وەرزەکانی 2011/12، 2013/14، 2014/15 توانیبووی لە 35 یارییدا 28 بردنەوە تۆماربکات، ئەم وەرزە بە بردنەوەیەک زیاتر توانی ئەو ژمارەیە بشکێنێت کە باشترین ئاماری یانەکە بووە لە مێژوودا.

قەڵای سپی لە ئێستادا پێشەنگی لالیگایە و لە چامپیۆنزلیگیشدا ، لە قۆناخی 16 یاری رۆشتنی بەرامبەر لایپزیگ بردەوە لە خاکی ئەڵمانییەکاندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button