ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

بایرن میونشن پاڵپشتی لە ئوپامیكانۆ دەكات

یاریگا –

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە دوای ئەو رووداوانەی لە یاری شەوی رابردوو بەرامبەر لازیۆ روویدا، پاڵپشتی لە دایۆت ئۆپامیكانۆ بەرگریكاری یانەكەی دەكات.

شەوی رابردوو لازیۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری بایرن میونشنی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی خاوەن ماڵ كۆتایی هات.

لە خولەكی 67 بەهۆی ئوپامیكانۆ لێدانێكی سزا بۆ لازیۆ هەژماركرا و كە بوویە هۆی ئەوەی بەرگریكارەكە بە كارتی سوور بكرێتە دەرەوەی یاریگا.

ئیمۆبێلی لێدانە سزایەكەی جێبەجێ كرد و توانی تاكە گۆڵی یارییەكە تۆمار بكات.

لە دوای یارییەكە هێرشێكی توند لە سۆشیال میدیا كرایە سەر بەرگریكارە فەڕەنسیەكە و تووشی چەندین وشەی رەگەزپەرستی بوویەوە.

هەژماری فەرمی بایرن میونشن بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە:

یانەی بایرن میونشن بە توندی ئیدانەی ئەو وشە رەگەزپەرستیانەی كە ئاڕاستەی دایۆت ئۆپامیكانۆ لە سۆشیال میدیا كراوە دەكات.

هەركەسێك كۆمێنتێكی لەو شێوەیە بكات ئەوا هاندەری یانەكەمان نیە،  هەموومان لە پشت تۆین ئوپا.

وا بڕیارە لە بەرواری 5ی مانگی داهاتوو بایرن میونشن لە یاریگای خۆیدا لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا میوانداری لازیۆ بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button