ئینگلتەراگرنگترین

رۆدری لەبارەی بەخشینی باڵۆن دۆری 2023 بە مێسی: پارە و ریکلامەکان ئەم خەڵاتە یەکلا دەکەنەوە

یاریگا –

رۆدری رەخنەی توند لە خەڵاتە تاکە کەسییەکان دەگرێت و دەڵێت ‘باش تێگەیشتووم، پارە و ریکلامەکان و و هەندێک شتی دیکە ئەم خەڵاتانە یەکلا دەکەنەوە’.

رۆدری ناوەڕاستکاری ئیسپانی لە دیمانەیەکی لەگەڵ رۆژنامەی میرەری بەریتانی لەبارەی ئەوەی لیۆنێل مێسی خەڵاتی باڵۆن دۆری 2023ـی بەدەستهێنا و پلەی پێنجەمی خەڵاتەکە بە ئەو بەخشرا، دەڵێت :’بۆ من زۆر ئاساییە و هیچ سوپڕایز نەبوو، من باش لەوە تێگەیشتووم چۆن خەڵاتە تاکە کەسییەکان یەکلا دەکرێنەوە، هەموو لایەک باش دەزانن من وەرزی رابردوو چ هەوڵ و کۆششیکم کرد، کەچی وەکو یەکێک لە سێ بەربژێرەکەی باڵۆن دۆر بەربژێر نەکرام، تێگەیشتووم لەوەی بابەتەکە پەیوەندی بە پارە و ریکلامەکان و بەبازاڕکردنەوە هەیە’.

‘باش لەوە تێگەیشتووم پارە و ریکلام و بەبازاڕکردن خەڵاتە تاکە کەسییەکان یەکلا دەکەنەوە، بۆیە گرنگیان پێنادەم’.

هەروەها ناوەڕاستکارەکەی مان سیتی کە ساڵی رابردوو پێنج نازناوی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێنا لەبارەی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر و زە بێست دەشڵێت :’پێشتریش چەند ناوەڕاستکارێکی دیکەی ئیسپانی هەبوون، ئەوەیان بەدەست نەهێنا کە شایستە بوون، لە مەبەستەکەم دەگەی (مەبەستی چاڤی و ئینیێستایە)، بەهەرحاڵ ئەوەی لەلای من گرنگە نازناوە بەکۆمەڵەکانمە کە بەدەستمهێناون’.

رۆدری سەرەڕای ئەوەی وەرزی رابردوو پێنج نازناوی لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەدەستهێنا، کەچی لە خەڵاتی باڵۆن دۆر پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا و لە خەڵاتی زە بێستیش پلەی شەشەمی بەدەستهێنا، لیۆنێل مێسیش هەردوو خەڵاتەکەی بردەوە و بۆ جار هەشتەمین هەردوو خەڵاتەکەی بەرزکردەوە.

رۆدری لەبارەی نموونەی باڵای لە کاروانی وەرزشی خۆیدا، بە رۆژنامە بەریتانییەکەی راگەیاندووە :’زینەدین زیدان نموونەی باڵای من بوو، لەم ساڵانەی دواییشدا دڵخۆش دەبووم کاتێک سەیری یاریی سێرخیۆ بۆسکێتس و چابی ئەلۆنسۆم دەکرد، دڵخۆش بووم بەوەی رووبەڕوویان نەبوومەوە هەر لە شاشەی تەلەڤزیۆن سەیرم دەکردن، زۆربەی یاریزانانی هێلی ناوەڕاست (چەق) زۆر باس ناکرێن و لەلایەن میدیا کەمترین سەرنجیان دەخرێتە سەر، بەڵام بەلای منەوە گرنگ نییە، گرنگ دەستکەوتە بەکۆمەڵەکانە’.

‘زیدان نموونەی باڵای منە و پێشبینی دەکەم فەرەنسا یان ئینگلتەرا جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ببەنەوە’.

ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە دەشڵێت :’پێشبینی دەکەم هاوینی داهاتوو فەرەنسا و ئینگلتەرا جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەدەست بهێنن’.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button