ئینگلتەرا

درەوشانەوەی ئەستێرەیەکی مانچێستەر یونایتد بووەتە جێی بایەخی ریال مەدرید

یاریگا –

مانچستەر یونایتد و یاریزانەکانی بە ئەنجامە باشەکانیان شاد بوونەتەوە و لە کۆتا چوار یارییاندا لە پریمەرلیگ سێ یارییان بردووەتەوە و یەکسانبوونێک. بە جۆرێک ئاستی تاکەکەسی یاریزانەکانیش هەڵکشانی زۆری بەخۆوە بینیوە، هەر بۆیە لەنێویاندا سەرنجی یانە گەورەکانی ڕاکێشاوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دیفێنسا سێنتراڵی نزیک لە ڕیاڵ مەدرید، تەقینەوەی توانا گۆڵکارییەکانی راسموس هۆیلوند سەرنجی شاهانەکانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە و دەیانەوێت لێی بچنە پێشەوە.

هەر بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، ڕیاڵ تەنانەت بۆ ئەو مەبەستە جونێ کالافاتی بەرپرسی دۆزەرەوەی یانەکەی ئەرکدار کردووە بۆ چاودێریکردنی هۆیلوند لەم چەند مانگەدا. کالافات هەمان ئەو دۆزەرەوە بە ئەزموونەیە کە نموونەکانی وەک ڤینیسیوس و رۆدریگۆ و ڤاڵڤێردی بۆ مەدریدیەکان دۆزیەوە.

هێرشبەرە دانیمارکیەکە هاوینی ڕابردوو بە بڕی ٧٢ ملیۆن پاوەند گواسترایەوە بۆ ئۆڵدترافۆرد، بەڵام چوار مانگی پێچوو تا گرێی گۆڵکردن بکاتەوە. لەوەتەی یارییەکانی بۆکسینگ دەی، هۆیلوند خۆی سەلماندووە و تا ئێستا پێنج گۆڵ و دوو ئەسیستی کردووە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button