ئه‌مریکا

هەڵبژاردەی بەڕازیل شکستی هێنا لە گەیشتن بە ئۆڵێمپیاد

هەڵبژاردەی ئۆڵەمپی بەڕازیل نەیتوانی خۆی بگەیەنێتە کۆتاییەکانی ئۆڵەمپیادی پاریسی هاوینە.

بەڕازیل لەلایەن ئێندریکی ئەستێرەی لاوی ریاڵ مەدریدەوە سەرکردایەتی دەکرا بەڵام هەوڵەکانی ئەو بەس نەبوون بۆ ئەوەی بگەنە کۆتاییەکان.

لە کیشوەری ئەمریکای باشوور، تەنها دوو هەڵبژاردە دەگاتە ئۆڵەمپیاد. بەڕازیل قۆناغی یەکەمی بە سەرکەوتوویی بڕی بەڵام لە قۆناغی دووهەم و کۆتاییدا لە سێ یاری تەنها سێ خاڵی کۆکردەوە پاش ئەوەی شەوی رابردوو بەرامبەر ئەرژەنتین تووشی شکست هاتن.

بەوەش ئەرژەنتین پلەی دووهەمی مسۆگەرکرد و گەیشتە کۆتاییەکان. لە بلیتی دووهەمدا، هەڵبژاردەی پاڕاگوای توانی 7 خاڵ کۆبکاتەوە بەرامبەر بە بەڕازیل، ئەرژەنتین و ڤەنزوێلا و بە پلەی یەکەم خۆی بگەیەنێتە ئۆڵەمپیاد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button