ئینگلتەراگرنگترین

یانەیەکی پرێمەرلیگ ساوسگەیتی کردووەتە ئامانج

یاریگا –

کریستاڵ پاڵاس، گارێس ساوسگەیتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگەڵتەرای، وەکوو جێگرەوەی رۆی هۆدسن، راهێنەری یانەکەی دەست نیشان کردووە.

هۆدسن لەسەرەتای وەرزدا لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس زۆر بەباشی وەرزەکەی دەستپێکرد، بەڵام شتەکان بەو شێوەیە نەڕۆیشتوون کە چاوەڕێی دەکرد و ئێستا تەنیا پێنج خاڵ لە ناوچەی دابەزین دوورە.

ئەم بابەتە ناڕەحەتی و نیگەرانی بۆ بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە دروست کردووە، ئەوانیش دەستیان کردووە بە گەڕان بەدوای جێگرەوەیەک بۆ راهێنەرە تەمەن 76 ساڵەکە، بۆ ئەوەی ئەگەر پێویست بکات لە کۆتایی وەرزدا لە ئەرکەکەی دووری بخەنەوە و راهێنەرێکی تر بۆ سەرکردایەتیکردنی تیپەکەیان هەڵبژێرن.

لەم نێوەندەدا رۆژنامەی میرەر بڵاویکردەوە، ساوسگەیت هەڵبژاردەی سەرەکی بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیەیە بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوودا سەرکردایەتی پاڵاس بکات، هەرچەندە دەنگۆیەکە بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئێستای ئەم تیپە و بێگومان مەرجەکانی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کەمێک سەیر دەردەکەوێت.

گرێبەستی ئەو راهێنەرە لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا تا مانگی کانوونی دووەمی 2024 بەردەوام دەبێت و بۆ ئێستاش سەرنجی لەسەر جامی نەتەوەکانی ئەوروپایە، بەڵام دەگوترێت ئیدارەی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا هەوڵی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی دەدات تا کۆتایی مۆندیالی 2026، تاوەکوو ئێستاش ساوسگەیت پێشنیاری درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی قبوڵ نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button