ئینگلتەراگرنگترین

لیڤەرپوول و محەمەد سەڵاح نزیكن له‌ رێكه‌وتن

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوول ئامادەکاری دەکات بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرە میسرییەکەی، محەمەد سەڵاح.

تۆڕی فۆتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویكردۆته‌وه‌، لیڤەرپوول کار لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی سەڵاح دەکات، بۆ ئەوەی رێگە له‌ یانە سعودییەکان بگرێت کە دەیانەوێت یاریزانه‌ میسڕیه‌كه‌ بگوازنه‌وه‌ ریزه‌كانیان.

سەڵاح دوای ئەوەی لە ساڵی 2022 گرێبەستەکەی نوێکردەوە، خاوه‌ن زۆرترین مووچەیه‌ له‌ یانه‌ی لیڤەرپوول، هەفتانە بڕی 350 هەزار پاوه‌ند وەردەگرێت.

تۆڕه‌كه‌ روونیكردۆته‌وه‌، بەرپرسانی لیڤەرپوول هەست بە گەشبینی زۆردەکەن مانەوەی سەڵاح، سەرەڕای ئەو ئۆفەرە زۆر و گرانباهانه‌ی له‌لایه‌ن یانه‌كانی سعودیه‌وه‌ پێشكه‌شی ده‌كرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button