جیهان

لەمەودوا جگە لە کارتی سوور و زەرد، “کارتی شین”یش بەکار دەهێنرێت!

یاریگا –

یاساکانی تۆپی پێ ماوە لە دوای ماوە خۆیان نوێ دەکەنەوە و، هەر ئەمرۆیش دوو جۆرە باوەکەی کارت، شینێکیشین هاتە پاڵ و وەرزی داهاتوو بەکار دەهێنرێت.

زۆرێک لە سەرچاوە جیهانییەکان موژدەی ناساندنی کارتێکی نوێیان بە هەوادارنی تۆپی پێ گەیاند کە لەمەودوا ناوبژیوان کارتێکی شینیشی پێ دەبێت.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی لای خۆیەوە وردەکاریی کارتەکە و چۆىێتی حاڵەتەکانی پێدانی بە یاریزان روون کردووەتەوە و باس لەوە دەکات کە دەستەی یاسادانەرانی یارییەکە و لیژنەی تایبەتی یەکێتی تۆپی پێی جیهانی گەشتنە بڕیارێک یەکەم جۆری کارت چ رەنگێک بێت لەپاڵ سوور و زەردەکەدا کە ئەم دووانە لەوەتەی مۆندیالی ١٩٧٠ هاتوونەتە نێو وەرزشەکەوە. هەر بۆیە شین بڕیاری لەسەر دراوە لە بری پرتەقاڵی کە ئەوەش بۆچوونی لەسەر بووە، بەڵام بەهۆی نزیکیی لە زەردەوە ڕەت کراوەتەوە.

لە چ حاڵەتێکدا کارتئ شین دەدرێت و چاەرەنووسی ئەو یاریزانەی وەری دەگرێت چی دەبێت؟

بەگوێرەی یاساکە، ئەو یاریزانەی کارتی شینی پێ دەدرێت، بۆ ماوەی 10 خولەک یاریگا بەجێ دەهێڵێت و بۆی نییە یاریی بکات.

سەبارەت بە حاڵەتەکان، تا ئێستا ئەوەی لەسەری ڕێكکەوتن کراوە، ڕێگرتن و فاوڵ دورستکردن لەسەر هێرشەکان و نارەزایەتی دەربڕین. وەرگرتنی دوو کارتی شینیش، یەکسان دەبێت بە کارتێکی سوور. یاخود تێکەڵەیەکی کارتی شین لەگەڵ زەرد، ئەوا یاریزان کارتی سووری بە ڕوودا بەرز دەکرێتەوە.

کەی و قۆناغی ئەزموونکردنی کارتە شینەکە لە کوێ دەبێت؟

پاڵەوانێتیە بەهێزەکان بەدەر دەبن لە قۆناغی ئەزموونی بەکارهێنانی کارتی شین تا ئەو کاتەی چاکسازیی زیاتری تێدا دەکرێت. رەنگە جامی یەکێتی ئینگلتەرا و جامی یەکێتی ئینگلتەرای ئافرەتان و یانیش داهێنانی ڕکابەرێتیەک لە وەرزی داهاتوو تەنها بۆ تاقیکردنەوەی کارتە شینەکە، ئەو یارییانە بن کە هەوادارنی تۆپی پێ ئاشنا دەبن پێی. لەپاڵ ئەوانەیشدا، هاوینی دادێ دیاری کراوە وەک دەستپێکی تاقیکردنەوەکە لە ئاستێکی بەرزتردا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button