ئه‌مریکامۆندیالمۆندیالی 2026

گۆڕانکارییەکی گەورە لە یاساکانی مۆندیال؛ فیفا گۆڕانکاریی گەورە لە یاسای کارتی زەرد دەکات

فیفا بڕیارێکی مێژوویی دەدات

Yariga App

یاریگا –

فیفا بەنیازە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە یاسای سزادانی یاریزانان بۆ مۆندیالی داهاتوو بکات، ئەمەش لە پێناو پاراستنی ئەستێرەکان و رێگریکردن لە بێبەشبوونیان لە یارییە گەورەکاندا.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، لەپێناو ئەوەی یاریزانان لە یارییە گرنگەکانی قۆناخی یەکلاییکردنەوەدا ئامادە بن، فیفا بڕیاریداوە لە دوو کاتی جیاواز کارتە زەردەکان بسڕێتەوە.

بۆچی یاساکە دەگۆڕدرێت؟
بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تیپەکان بۆ 48 تیپ، مۆندیالی 2026 قۆناخێکی نوێی بۆ زیاد بووە کە ئەویش قۆناخی 32ـە، ئەمەش واتای زیادبوونی یارییەکان و بەرزبوونەوەی ئەگەری وەرگرتنی کارتی زەردە. فیفا پێی وایە نادادپەروەرییە یاریزانێک بەهۆی دوو کارتی زەرد لە پێنج یاریی سەرەتادا، یارییەکی گرنگی وەکوو نیوەی کۆتایی لەدەستبدات.

سیستەمە نوێیەکە چۆنە؟
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕە ئەمریکییەکە، بڕیارە کارتە زەردەکان دوای قۆناخی کۆمەڵەکان بە تەواوی بسڕدرێنەوە، هەروەها جارێکی دیکەش دوای قۆناخی چارەکی کۆتایی لێخۆشبوونەکە دووبارە ببێتەوە. بەم شێوەیە یاریزانەکان بە پەڕەیەکی سپی دەچنە قۆناخە یەکلاییکەرەوەکان و مەترسی سڕکردنیان لەسەر نامێنێت، مەگەر ئەوەی لە قۆناخە نوێیەکەدا دووبارە کارت وەربگرنەوە.

لە وەشانەکانی پێشووی پاڵەوانێتییەکەدا، کارتە زەردەکان تەنیا دوای قۆناخی چارەکی کۆتایی دەسڕدرانەوە. بەڵام لە مۆندیالی ئەمساڵ فیفا یاساکان دەگۆڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button