بازاڕی گواستنه‌وه‌

لینگارد دەبێتە خاوەنی بەرزترین مووچە لەو خولەی ڕووی تێدەکات

یاریگا –

جیسی لینگارد کە لە مانگی یۆنیۆی ساڵی ڕابردووەوە بێ یانەیە لەوەتەی لە نۆتینگهام فۆرێست ڕۆیشتووە، نزیکە لە دۆزینەوەی یانەی نوێ و ئەم جارە لە ئاسیا دەبینرێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، یاریزانە ئینگلیزیەکە نزیکە لە گرێبەستکردن لەگەڵ یانەی سیئۆلی کۆریای باشوور بۆ ماوەی دوو ساڵ و لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی ساڵێکی زیاتریش.

ئەو سەرچاوە باس لە وردەکارییەکانی گواستنەوە چاوەڕوانکراوەکەی کردووە و ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لینگاردی تەمەن ٣٢ ساڵ، لەگەڵ سیئۆل مووچەی ساڵانەی خۆی دەدات لە ملیۆنێک و ١٥٠ هەزار دۆلار. بەوەش دەبێتە خاوەنی بەرزترین مووچە لە چاو هەر یاریزانێکی تری خولەکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button