ئیسپانیا

سەرچاوەیەک لە کەتەلۆنیاوە زانیاری نوێ دەخاتە ڕوو لەبارەی کڵۆپ و بەستنەوەی بە بارسێلۆناوە

یاریگا –

تێپەڕبوونی کات ؛ە بەرژەوەندی بارسێلۆنای ئیسپانیدا نییە بۆ دۆزینەوەی هەرچی زووترە شوێنگرەوەیەکی گونجاوی چاڤی هێرناندز کە ٢٧ی مانگی ڕابردوو دوای شکستە سەختەکەیان بەرامبەر ڤیاڕیاڵ بڕیاری ڕۆیشتنی لە یانەکە دا لە کۆتایی وەرز.

لێرە و لەوێ سەرچاوەکان هەر جارە و ناوێک دەبەستنەوە بە ئەو پۆستەوە بۆ ڕاهێنەرایەتی کردنی بلاوگرانا، یۆرگن کڵۆپ لە نێویاندا لە دیارترین دەنگۆیەکان بووە. ئەوە بەتایبەت کە ناوبراویش بە شێوەیەکی زۆر چاوەڕواننەکراو بڕیاری جێهێشتنی لیڤەرپوڵی دا لە دوای کۆتایی هاتنی وەرزەکە.

هەواڵی تازە لەو بارەیەوە لە کەتەنلیا بڵاو بووەتەوە لە ڕێگەی ڕادیۆی کەتەلۆنیا بەوەی وەرزی داهاتوو کلۆپ ڕاهێنەری بارسا نابێت.

هەمان سەرچاوە ئەوەی ڕاگەیاندووە کە ڕاهێنەرە ئەڵمانیەکە دەیەوێت پشوویەکی تەواوەتی وەربگرێت دوور لە تۆپی پێ، بەڵام بارسێلۆنا لە بابەتی دەستنیشانکردنی وەک ڕاهێنەر هیچ ڕای خۆیان ناگۆڕن.

ئەوەی چانسی بارسای زیاد کردووە بۆ شادکردنەوەی هاندەرانیان بە هێنانی کڵۆپ، ئەو هەواڵە بوو کە خودی ڕاهێنەرەکە هەر لە ساتی چاوپێکەوتنی وازهێنانەکەیدا جەختی کردەوە لە داهاتوودا هیچ یانەیەکی پریمەرلیگ وەرناگرێت و لە دژی ڕێدز یاریی ناکات. کە ئەوەش چانسی یانەکانی خولەکانیتری زیاتر کردووە، لە نێویاندا یانە کەتەلۆنییەکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button