کوردستان

یاریی سۆران و سەیدسادق بۆ یاریگای شەقڵاوە دەگوازرێتەوە

یاریگا –

یاریی سۆران و سەیدسادق لە گەڕی هەژدەمی خولی نایابی کوردستان بەهۆی نالەباری کەشوهەوا بۆ یاریگای شەقڵاوە دەگوازرێتەوە.

یاریی سۆران و سەیدسادق لە گەڕێ هەژدەمی خولی نایابی کوردستان بەهۆی نالەباری کەشوهەوا کە وابڕیاربوو دوێنێ دووشەممە بەڕێوە بچێت، بۆ ئەمڕۆ دواخراوە، بەڵام هێشتا بەفرێکی زۆر یاریگای سۆرانی داپۆشیوە و یاریگایەکە بە کەلکی یاریکردن نایەت.

یاریی سۆران و سەیدسادق بەفەرمی بۆ یاریگای شەقڵاوە دەگوازرێتەوە و ئەمڕۆ کاتژمێر 14:30 ئەو یارییە دواخراوە دەکرێت، کە یاریی شەقڵاوە و چوارقوڕنەش لەم هەفتەیە بەهۆی زۆری بارینی بەفر رۆژێک لەو یاریگایە دواخرا.

یاریی ئارارات و شێروانە کە دوێنێ نیوەی یەکەمی بەڕێوەچوو، بەهۆی تەمومژەوە یارییەکە تەواو نەکرا و ئەمڕۆ کاتژمێر 14:00 هەر لە پیرمام تەواو دەکرێت، کە هەردوولا بەبێ گۆڵ یەکسانن.

بابەتی زیاتر

Back to top button