یاریگا- لوتار ماتیۆسی ئەڵمانی لە تواناکانی کریستیان ئیرکسن کەم دەکاتەوە و با یاریزانێکی شیاوی نازانێت بۆ بایەرن میونخ.
لە بارەی ئەگەری گواستنەوەی ئیرکسن بۆ باڤاریا، ئەفسانە ئەڵمانییەکە هۆشداریی داوە یانەکەی پێشووی لە کڕینی ئەو یاریزانە خۆ بە دوور بگرن، وتی: “ئیرکسن یاریزانێکی خاوخلیچکە، زۆریش خاوخلیچک. ئەگەر ئەو لە تۆتنهام نەتوانێت باشبێت، لە بایەرنیش هەر باش نابێت. ئەو لەو یاریزانانە نییە کە جیاوازیی دروست دەکەن. بۆیە هیوای مانەوەی کۆتینهۆم و هەروەها کڕینی کای هاڤێرتزی لیڤەرکوزن.”
قسەکانی ماتیۆس لە کاتێکدایە کە یانەکانی ئەورووپا چاویان لە قۆستنەوەی ڕۆشتنی ئیرکسنن لە تۆتنهام. لە نێویشیاندا ڕیاڵ مەدرید کە زۆرترینی دەنگۆیەکان بەم یانەوەی دەبەستن.