یاریگا

پۆچەتینهۆ هۆکاری دوورخستنەوەی مودریک ئاشکرادەکات

ماوریسیۆ پۆچەتینهۆ راهێنەری یانەی چێڵسی باسی هۆکاری یاری نەکردنی میخایلۆ مودریک دەکات.

ئەستێرە کرواتییەکە بە 108 ملیۆن دۆلار گوێزرایەوە چێڵسی بەڵام جێگەی متمانەی راهێنەرەکەی نیە و پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی لەدەستداوە. سەبارەت بە هۆکارەکەی پۆچەتینهۆ ئاشکرایکرد مودریک بە کۆمەڵ یاری ناکات و وتی

ئێستا لەسەر کورسی یەدەگە و ئەمەش پەیوەندی بە ئاستییەوە هەیە. ئەگەر بە ئاستێکی بەرز یاری بکەیت و لە هەموو مەشقەکان بە باشی دەربکەویت کەواتە یاری دەکەیت. ئەو توانا و بەهرەیەکی زۆری هەیە بەڵام تۆپی پێ یارییەکی بە کۆمەڵە و پێویستە بە تیم یاری بکرێت. ئەمە تێنس نیە.

 

ناوبراو لە 18 یاری ئەم وەرزەی پریمەرلیگ تەنها سێ گۆڵ و یەک ئەسیستی هەیە.

ئەم ووتانەی پۆچەتینهۆ پاش یارییەکەی شەوی رابردوویان هەیە بەرامبەر ئێڤەرتۆن کە تێیدا 2-2 بەرامبەربوون و سپێرز دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button