ئیسپانیا

یەکێک لە بەربژێرانی شوێنگرتنەوەی چاڤی رەتیدەکاتەوە راهێنەرایەتی بارسێلۆنا بکات

یاریگا –

ئیمانۆل ئەلگواسیل کە یەکێکە لەو بەربژێرانەی بۆ ئەوەی شوێنی چاڤی لە راهێنەرایەتی بارسێلۆنا بگرێتەوە، دەڵێت ‘ئێستا لە باشترین یانە راهێنەرم’.

ئیمانۆل ئەلگواسیل راهێنەری ریال سۆسیداد لەبارەی وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنا دەڵێت :’ئێستا لە باشترین یانەی جیهان راهێنەرم ئەویش ریال سۆسیدادە، ئەوان متمانەیان بە من هەیە و بۆ منیش جێگای شانازییە، دەمەوێت لە ریال سۆسیداد بەردەوام بم و مێژوو لێرە بنووسمەوە’.

هەروەها راهێنەرەکەی سۆسیداد دەشڵێت :’دەمەوێت گرێبەستەکەم لەگەڵ یانەی ریال سۆسیداد نوێبکەمەوە، ئەمە ویستی منە’.

ئەلگواسیل لەوەتەی ساڵی 2018 rاهێنەرایەتی ریال سۆسیداد دەکات و تاوەکو هاوینی 2025 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەرێمی باسک ماوە.

چاڤی هێرناندێز پێشتر رایگەیاندووە کۆتایی ئەم وەرزە واز لە راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنا دەهێنێت و ئەلگواسیل یەکێکە لەو راهێنەرانەی بەربژێرە بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەری وەرزی داهاتووی بلاوگرانا.

بابەتی زیاتر

Back to top button