ئینگلتەراگرنگترین

رودیگەر بەشداری دێربی مەدرید دەکات؟

یاریگا –

ئانتۆنیۆ رودیگەری بەرگریکاری ریال مەدرید، دەیەوێت بەشداری دێربی مەدرید بکات.

سبەی یەکشەممە لە یارییەکانی گەڕی 23ـی لالیگا، کاتژمێر 23:00 بەکاتی کوردستان، ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات.

ئانتۆنیۆ رودیگەری ئەڵمانی و بەرگریکاری مێرێنگی لە یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر بە خێتافی تووشی پێکان بوو، بەو هۆیە گومان دەکرێت نەتوانێت بەشداری دێربی مەدرید بکات.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، رودیگەر هێندە ئازاری هەبووە توانای جوڵەی نەبووە، بەڵام دەیەوێت بەهەر نرخێک بێت بەشداری دێربی بکات و هێشتا بێ هیوا نەبووە و دەرفەتی بەشداریکردنی دەگەڕێتەوە سەر توانای چاکبوونەوەی تا نزیکبوونەوەی کاتی یارییەکە.

هەر بەپێی رۆژنامە ئیسپانییەکە، کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەکە بڕیاریداوە تا کۆتایی چاوەڕوان بێت، چەند کاتژمێرێک بەر لە یارییەکە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی تەندروستی رودیگەر دەکەن و بڕیاری کۆتایی دەدەن.

لۆس بلانکۆس لەم وەرزەی لالیگا لەکۆی 22 یاریی 18 یاریی بردووەتەوە، خاوەنی 3 یەکسانبوون و 1 دۆڕانە، تاکە دۆڕانەکەشیان بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بووە. بە کۆکردنەوەی 57 خاڵیش پێشەنگی ریزبەنی خولەکەی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button