ئیسپانیا

زانیارییە سەرەتاییەکان لەسەر پێکانەکەی رودیگەر

یاریگا-تۆنی رودیگەری بەرگریکاری ریاڵ مەدرید لە یاری ئەم هەفتەیەدا بەرامبەر خیتافی تووشی پێکان هات و یاریگای جێهێشت.

رودیگەر لەم وەرزەدا بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتووە و پێکانەکەشی لە کاتێکدایە هەردوو دڵی بەرگرییەکەی دیکەی یانەکە کە میلیتاو و ئالابان پێکانی درێژخایەنیان هەیە.

بەگوێرەی خۆرخی پیکۆن، رۆژنامەنووسی رێلێڤۆ،  پشکنینە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن پێکانەکەی قورس نیە و ئازار بە رانی گەیشتووە بەڵام رەنگە تەنها ئازار بێت. لە رۆژانی داهاتوو پشکنینی زیاتر بۆ ئەو یاریزانە ئەنجام دەدرێت بۆ زانینی ماوەی دوورکەوتنەوەی.

 

بەمەش ریال مەدرید لە نێو بەرگریکارە سەرەکییەکاندا تەنها ناچۆ فێرناندێزی ماوە و تا کاتی گەڕانەوەی بەرگریکارەکان چاوەڕواندەکرێت چوامێنی ناوەڕاستکار لە جێگەی یاری بکات. لە نێو بەرگریکارە لاوەکانی تیمی دووهەمیش کاریلۆ و مارڤێل بەهەمان شێوە پێکانیان هەیە.

سێ یاری داهاتووی ریاڵ مەدرید بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید و جیرۆنا یە لە لالیگا و دواتریش لایپزیگ لە چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button