ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کارلۆس ئالکاراز پەیوەندی بە یانەیەکی ئیتاڵییەوە کرد

ئالکاراز بە خواستن دەچێتە یوڤێنتوس

یاریگا –

یوڤێنتوس و ساوسامتن لەسەر گواستنەوەی کارلۆس ئالکاراز بە خواستن رێککەوتن.

ئالکاراز، 21 ساڵان لە لەندەن پشکنینی پزیشکی بۆ کرا، یانە ئیتاڵییەکە تاوەکو کۆتایی وەرز 4 ملیۆن پاوەند بە ساوسامتن دەدات و بڕگەی گواستنەوەی هەمیشەیی ئالکاراز لە گرێبەستەکە هەیە، بیانکۆنێری دەتوانێت لە کۆتایی وەرز بە بڕی 40 ملیۆن پاوەند بیگوازێتەوە.

یاریزانە ئەرجەنتینییەکە لە یەنایەر/کانوونی دووەمی ساڵی 2023 لە رایسینگەوە پەیوەندی بە ساوسامتنەوە کرد و بڕی گرێبەستەکەی 12 ملیۆن پاوەند بوو.

سەرەڕای دابەزینی ساوسامتن بۆ چامپیۆنشیپ، کەچی لە یانەکەی مایەوە، سەرەڕای گرنگیپێدانی لەلایەن یانەکانی بێنفیکا  و لایپزیگ.

لەم وەرزەدا، ئالکاراز بەشداری لە 23 یاریداکردووە و تەنیا سێ گۆڵی هەیە، بەڵام یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکان و جێگەی متمانەی رەسڵ مارتنی راهێنەر بوو.

هەرچەندە گەڕانەوەی ئالکاراز بۆ ساوسامتن لە کۆتایی وەرزدا دەبێت، بەڵام گواستنەوەی هەمیشەیی بۆ یانەکەی تورین، بە ئاستی ئەم چوار مانگەوە بەندە.

ساوسامتن لە پلەی سێیەمی چامپیۆنشیپدا دێت، یەک خاڵ لە دواوەی ئیپسویچ تاون و 20 یارییە نەدۆڕاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button