سعودیەگرنگترین

خانمێکی هەنگاری دەڵێت نێیمار باوکی منداڵە 10 ساڵانەکەمە؛ هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لە هەر وڵاتێک منداڵێکی هەیە

یاریگا –

هەر رۆژێک خانمێک دەردەکەوێت و دەڵێت ‘نێیمار باوکی منداڵەکەمە’، ئەمجارەیان خانمێکی هەنگاری دەڵێت نێیمار باوکی منداڵە 10 ساڵانەکەمە و پێویستە خەرجییەکانمان دابین بکات.

دوای ئەویە لە چەند رۆژی رابردوو کچەمۆدێلێک گوتی لە نێیمار دووگیانە، ئەمجارەیان خانمێکی هەنگاری دەرکەوتووە و دەڵێت ‘نێیمار باوکی منداڵە 10 ساڵانەکەمە’، وادیارە هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لە هەر وڵاتێک باوکی منداڵێکە.

رۆژنامەی Estadão ئاشکرایکردووە، خانمێکی هەنگاری بەناوی گابریێلا گاسپار دەڵێت نێیمار باوکی منداڵە 10 ساڵانەکەیەتی، خانەم هەنگارییەکە داوا دەکات هێرشبەرە بەڕازیلییەکە مانگانە 160 هەزار ریالی بەڕازیلییان پێبدات و قەرەبووی ئەو خەرجییانەش بکاتەوە کە لە ماوەی 10 ساڵی رابردوو لە منداڵەکەی کردووە، خانمە هەنگارییەکە داوای دوو ملیۆن ریالی بەڕازیلی وەکو قەرەبووی ئەو چەند ساڵە دەکات.

پارێزەری خانمە هەنگارییەکە ئاشکرایکردووە، هاوینی 2013 کاتێک خانمەکە لە یاریی دۆستانەی بەڕازیل و بۆلیڤیا ئامادە بووە، پەیوەندیی لەگەڵ نێیمار دروستکردووە و دواتر نێیمار و خانمەکە پەیوەندییەکەیان بووەتە پەیوەندییەکی سێکسی، بۆیە ئێستا ئەو خانمە هەنگارییە لە دادگا سکاڵای تۆمار کردووە و داوای قەرەبووکردنەوە دەکات، بۆ سەلماندنی قسەکانی خانمەکە دەبێت نێیمار پشکنینی DNA بکات.

خانمە بەڕازیلییەکە بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، پێشتر چەندان جار هەوڵیداوە پەیوەندی بە نێیمار یان برایەکەی یان بریکارەکانی بکات، بەڵام نەیتوانیوە بە هێرشبەرە بەڕازیلییەکە بگات و بە ناچاری بە تەنیا منداڵەکەی بەخێو کردووە.

پێشتریش ماڵپەڕی LeoDias ئاشکرایکردبوو، خانمەمۆدێلێک بەناوی ئەماندا کێمبەرلی رایگەیاندبوو دووگیانە و نێیمار باوکی ئەو کۆرپەیە کە لەناو سکیەتی، کە نیمۆ کۆتایی ساڵی رابردوو لە برۆنا بیانکاردی خۆشەویستی پێشووی جیابووەوە، لەکاتێکدا مانگێک پێشتر بووە باوکی کچێک بەناوی ماڤی.

بابەتی زیاتر

Back to top button