دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ خەریکە بازاڕە ساردەکە گەرم دەبێت و بێنزێما بووەتە داواکراوی یەکەم

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا

تۆتنهام دەیەوێت لە دوا رۆژەکانی گواستنەوەی یاریزاناندا ئۆفەرێک پێشکەشی کۆنۆر گالاگێر، یاریزانی چێڵسی بکات – تایمز

میگێل ئالمیرۆن لە نیوکاسڵ یونایتد دەمێنێتەوە، دوای شکستی یانەی شەبابی سعودی لە گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ماگپایس – گاردیان

ئیتیحاد گفتوگۆکانی لەگەڵ یانەیەکی سعودی بۆ دەستبەرداربوون لە کەریم بێنزێما دەستپێکردووە – لیکیپ

گرانادا گفتوگۆکانی بە چڕی لەگەڵ نیوکاسڵ دەستپێکردووە و دەیەوێت فاکوندۆ پێلیستری، یاریزانی ئوروگوایی تاوەکو کۆتایی وەرز بە خواستن بگوازێتەوە – مانچێستەر ئیڤینینگ نیوز

وێستهام سوورە لەسەر گەڕاندنەوەی جۆتا بۆ تۆپی پێی ئەوروپا و گفتوگۆکانی لەگەڵ ئیتیحاد دەستپێکردووە – ستاندارد

ئێڤەرتن و لوتن تاون گرنگیان بە چوبا ئاکپۆم، یاریزانی ئەیاکس ئەمستردام داوە – تیم تۆک

تیمۆسی ویا، هێرشبەری ئەمریکی، ئۆفەرێکی ئێڤەرتنی رەتکردەوە و دەیەوێت لە یوڤێنتوس بمێنێتەوە – گاردیان

سەرەڕای سزاکانی دارایی، ئێڤەرتن ناچارنییە دەستبەرداری هیچ یاریزانێکی ببێت – The i

لیۆن هەوڵی گواستنەوەی ئۆرێل مانگالا، ناوەڕاستکاری بەلجیکی و نۆتینگهام فۆرێست دەدات – لیکیپ

ساوسامتن نزیکە لە بەدەستهێنانی واژۆی دەیڤد برووکس، یاریزانی وەیڵزی و بۆرنمس، بە خواستن تاوەکو کۆتایی وەرز – HITC

لیدز یونایتد ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی بێن گادفرێی، یاریزانی ئێڤەرتن بە خواستن پێشکەش کردووە – سەن

سەندێرلاند ئامادەیە بڕی 2 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی فوهر هیڵدە، بەرگریکاری نەرویجی و لیدز یونایتد خەرج بکات – فابریزیۆ رۆمانۆ

چێڵسی ئامادەیە گوێ لە ئۆفەرەکانی پێشکەشکراو بە ئارماندۆ بڕۆخا، هێرشبەری ئەلبانی بگرێت – 90min

بابەتی زیاتر

Back to top button