ئیتاڵیا

فەرمی: ئەنجێلینۆ بووە یاریزانی رۆما

یانەی رۆما سەرکەوتوبوو لە گواستنەوەی ئەنجێلینۆی بەرگریگاری رێدبوڵ لایپزیگ.

یاریزانە ئیسپانییەکە ئەم وەرزەی بە خواستن لە گالاتەسەرای بەسەر دەبرد بەڵام ئاستە بەرزەکەی وایکرد چەند یانەیەک لە گواستنەوەی زستانەدا هەوڵی بۆ بدەن. ئەمڕۆش رۆما توانی لایپزیگی خاوەنی ئەو یاریزانە رازی بکات بە خواستن بۆ شەش مانگ رووبکاتە گورگەکانی ئیتاڵیا.

دوای ئەوەش رۆما مافی ئەوەی هەیە  بە پێنج ملیۆن یۆرۆ بەشێوەیەکی هەمیشەیی ئەو یاریزانە بگوازێتەوە.

بەگوێرەی کاڵچیۆ مێرکاتۆ، هەر ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام دەدرێت و دواتر گرێبەستەکە واژۆ دەکرێت. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە،کە ئەگەر رۆما بگاتە خولی پاڵەوانەکان ئەوا خۆکارانە گواستنەوەی ئەنجێلینۆ دەبێتە هەمیشەیی.

ئەنجێلینۆ دەبێتە یەکەم یاریزانی دانیێلی دی رۆسی راهێنەری تازەی رۆما.

بابەتی زیاتر

Back to top button