
یاریگا –
ماسیمیلیانۆ ئالێگری، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ئەیسی میلان لە پۆستەكەی دوورخرایەوە.
ماڵپەڕی فەرمی ئەیسی میلان دوورخستنەوە راهێنەرە ئیتاڵییەكەی لە پۆستەكەی راگەیاند.
ئالێگری لە سەرەتای وەرز پۆستی راهێنەرایەتیكردنی ئەیسی میلانی وەرگرت و تاوەكو 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەكە واژۆكرد.
دوای ئەوەی یانەكە لە گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو شكستیهێنا ئەیسی میلان بڕیاری دوورخستنەوەی راهێنەرە ئیتاڵییەكەی دا.
ئەیسی میلان بە كۆكردنەوەی 70 خاڵ لە پلەی پێنجەمی سێریا ئەی هات و وەرزی داهاتوو بەشداری یۆرۆپالیگ دەكات.
ئالێگری لەگەڵ ئەیسی میلان 41 یاریی راهێنەرایەتی كردووە و لە 22 یاریی براوە بووە 10 یاریی یەكسان بووە و 9 یارییش دۆڕاوە.



