ئیتاڵیاگرنگترین

فابیۆ گرۆسۆ لەبەردەم تاقیکردنەوەی ئەزموونێکی دیکەدایە

Yariga App

یاریگا –

فابیۆ گرۆسۆ لەبەردەم تاقیکردنەوەی وێستگەیەکیتری کاروانی راهێنەرایەتیە کە ماوەی 9 ساڵ وەک پیشەگەر لە بوارەکەدا دەرکەوتووە.

گرۆسۆ، پاڵەوانی جامی جیهانی 2006 و یەکێک لە سیمبوڵەکانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لەو پاڵەوانێتیە، بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2017 لە رێگەی یانەی باری وڵاتەکەیەوە کاروانی راهێنەرایەتی دەستپێکرد. لەو کاتەوە تا ئێستا یانەکانی هیلاس ڤیرۆنا، بریشیا، سیۆن، فرۆسینۆن، لیۆن و ساسولۆش دوایین یانەیە کە ماوەی دوو ساڵە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، یانەی فیورێنتینا بەفەرمی پەیوەندی بە گرۆسۆوە کردووە.

فیۆلا ئەم وەرزەیان لە ریزبەندی 15ی خولی ئیتاڵی کۆتایی پێهێنا. خودی فابیۆ پاراچی سەرسامە بە گرۆسۆ بەتایبەت دوای ئەوەی راهێنەرەکە توانی ساسولۆ سەربخات بۆ سێریائەی و لە یەکەم وەرزی دوای سەرکەوتنیشیاندا یانەکە لە پلەی 11ی ئەم وەرزەی سێریائەی کۆتایی پێهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button