ئینگلتەراگرنگترین

پێنج راهێنه‌ر بۆ شوێنگره‌وه‌ی کڵۆپ پاڵێوراون

یاریگا –

راگەیاندنی رۆیشتنی یۆرگن کڵۆپ له‌ راهێنەره‌یاتیكردنی لیڤەرپوول لە کۆتایی ئەم وەرزەدا، بۆ هاندەرانی یانەی ریدز شۆک بوو.

کلۆپ نۆ ساڵ لەمەوبەر پۆستی راهێنەرایه‌تی تیپەکەی وەرگرت، لەگەڵ لیڤەرپوڵ دەستکەوتی زۆری بەدەستهێناوه‌.

راستەوخۆ دوای راگەیاندنی رۆیشتنی، ناوی به‌ربژێره‌كان بۆ شوێنگره‌وه‌ی كلۆپ له‌ مێدیاكان باسكرا و تیشک خرایه‌ سەر پێنج دیارترین به‌ربژێر بۆ ئەو پۆستە،كه‌ ئه‌مانه‌ن:

چابی ئەلۆنسۆ
یاریزانە پێشووەکەی یانەی ریدز پاڵێوراوە بۆ جێگرتنەوەی کلۆپ، بۆ ماوەی وەرز و نیوێكه‌ راهێنەری بایەر لیڤەرکوزنه‌ ئاستێکی بەرز پێشکەش ده‌كات.

ئەلۆنسۆ رێژەی بردنەوەکانی لەگەڵ یانه‌ ئەڵمانییەکە 64%، وەرزی رابردووش سەرکردایەتی ئەو یانەیەی کرد پلەی شەشەمی به‌ده‌ستهێنا و سەرکەوت بۆ خولی ئەوروپا.

هێنانی ئه‌لۆنسۆ بۆ یانه‌كه‌ كارێكی قورس نابێت، چونکە لیڤەرکوزن بڕگەیەکی لە گرێبەستەکەیدا داناوە، لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت، رێگەی پێدەدات لە کۆتایی وەرزدا بڕوات ئەگەر ئۆفەرێکی لەلایەن یانه‌یه‌كی ئینگلیزییەوە پێبگات.

رۆبێرتۆ دی زێربی

راهێنەرە ئیتاڵییەکە كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاستی یانه‌ی برایتن هه‌بووه‌، لەو کاتەی لە مانگی ئەیلولی 2022 جێگەی گراهام پۆتەری گرتەوە، وەرزی رابردووش تیپەکە لە پلەی شەشەم کۆتایی به‌ وه‌رزه‌كه‌ هێنا و تەنها پێنج خاڵ لەدوای لیڤەرپوولەوە بوو.

گومانی تێدا نییە برایتن بە هەموو توانایەوە هه‌وڵده‌دات بۆ ئەوەی دی زێربی بمێنێتەوە، بەڵام لە کۆتاییدا بێ دەسەڵات دەبێت بۆ ئەوەی رێگری لە پەیوەندیکردن بە لیڤەرپوولەوە بکات، ئەگەر یانەكه‌ خواستی خۆی بۆ گواستنەوەی دەرببڕێت.

خۆسێ مۆرینیۆ

راهێنەری پێشووی یانەی چێڵسی و مانچستەر یونایتد، دوای ئەوەی لە لەلایەن یانەی رۆمای ئیتاڵییەوە دوورخرایەوە ئێستا بێ یانه‌یه‌.

مۆرینیۆ مێژوویەکی پڕ لە ململانێ و رکابەری لەگەڵ لیڤەرپوول هەیە، بەڵام ره‌نگه‌ ئه‌مه‌یان قورس بێت ئەگەر ریدز بیه‌وێت جێگەی کلۆپ بگرێتەوە، چونكه‌ لەگه‌ڵ یانە سعودییەکان رووبەڕووی رکابەریی ده‌بێته‌وه‌.

ئونای ئێمری

راهێنەرە ئیسپانییەکە ناوهێنانی وه‌ك راهێنه‌رێكی شكست خواردوو له‌گه‌ڵ ئارسیناڵ له‌ پرێمه‌ریگ كۆتایی پێهێناوه‌، ئه‌مه‌ش‌ بە گۆڕینی ئاستی ئەستۆن ڤێلا بۆ رکابەرێکی راستەقینە لەم وەرزەدا.

ئیمری وەرزی رابردوو یانەی ئەستۆن ڤێلای گەیاندە پلەی حەوتەم، لەم وه‌رزش تاكو ئستا لە پلەی چوارەمی ریزبەندی پرێمەرلیگه‌.

ئیمری شێوازێکی تایبه‌تی تۆپی پێی هەیە، لەگەڵ ناسنامەی هێرشبەری لیڤەرپوول دەگونجێت.

ستیڤن جیرارد

ئەو ئایکۆنی یانەی ریدزه‌ لە دوای وازهێنانی له‌ یاریكردنی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپول وەک راهێنەری داهاتووی یانەکە بانگەشەی بۆ دەکرێت، بەڵام رەنگە ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی لەگەڵ ئەستۆن ڤێلا، لیڤەرپوول بیر له‌وه‌ نه‌كاته‌وه‌ بیكاته‌ راهێنه‌ری یانه‌كه‌.

جگە لەوەش تازه‌ گرێبەستی نوێی لەگەڵ یانەی ئیتیفاقی سعودی واژۆ کردووە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی گەورەی لیڤەرپوول، ده‌توانێت خۆی وەک ڕاهێنەری ئەو تیپە ببینێتەوە کە هەموو شتێکی پێبەخشیوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button