ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بە فەرمی ئێچێڤێری پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی کڵاودیۆ ئێچێڤێری پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد.

کەمێک لەمەوبەر بەشێوەیەکی فەرمی مانچێستەر سیتی رایگەیاند، کڵاودیۆ ئێچێڤێری ئەرجەنتینی و ئەستێرەی لاوی پێشووی ریڤەر پلەیت پەیوەندی بە یانەکەیان کردووە و یاریزانێکی نوێی بلوو موونە.

بەپێی رێکەوتنی نێوان هەردوو یانە، کلۆدیۆی تەمەن 17 ساڵان تا زستانی 2024 لە ریڤەر پلەیت دەمێنێتەوە، دواتر پەیوەندی بە ریزەکانی بلوو موون دەکات.

گرێبەستی هێرشبەرەکەی تانگۆ لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە بۆ ماوەی 6 ساڵ دەبێت و ناوبراو تا 2030 درێسی مان سیتی دەپۆشێت، تێچووی گرێبەستەکەش 14.5 ملیۆن یۆرۆیە و 9 ملیۆنی زیادکراویش لەخۆی دەگرێت

هاوکات  بارسێلۆنای ئیسپانی هەوڵێکی زۆری بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە دا، بەڵام لە کۆتاییدا مانچێستەر سیتی سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی و شکستی بە یانە کاتالۆنییەکە هێنا.

ئێچێڤێری مانگێک لەمەوبەر لە جامی جیهانی ژێر 17 ساڵان ئاستێکی بەرزی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی پێشکەشکرد، بە تایبەت پاش کردنی هاتریک بەرامبەر هەڵبژاردەی بەڕازیل، سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپای بەلای خۆیدا راکێشا.

بابەتی زیاتر

Back to top button