ئەرشیڤ

کەسێک بانگەشە دەکات کە کچی پێلێیە و داوای هەڵدانەوەی گۆڕەکەی دەکات

یاریگا –

کچێکی بەڕازیلی، بانگەشەی ئەوە دەکات کە پێلێ باوکی ئەوە و داوا دەکات تەرمی ئەفسانە بەڕازیلییەکە دەربهێنرێت تاوەکوو تێستی DNA بۆ بکەن.

بە پێی هەواڵی سکای سپۆڕت، ماریا دو سۆکۆرۆ ئازێڤێدۆی تەمەن 60 ساڵ دەڵێت، ئەو منداڵی هەشتەمی پێلێیە و مافی ئەوەی هەیە بەشێک لە 60%ی سەروەت و سامانی پێلێ وەکوو میرات وەربگرێت، کە بۆ منداڵەکانی بەجێهێڵراوە.

پێلێ، کە ناوی تەواوی ئێدسۆن ئارانتێس دو ناسیمنتۆیە – لە مانگی کانوونی دووەمی 2022 کۆچی دوایی کرد، بەڵام پێدەچێت لە وەسیەتنامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردبێت کە رەنگە کچێکیتری هەبێت کە هەرگیز نەیبینیوە.

منداڵەکانی ئەفسانە پێلێ ئامادە بوون تاوەکوو پشکنینی دی ئێن ئەی بکەن، بەڵام ئەنجامەکان لەگەڵ ماریا یەکی نەدەگرتەوە و نێگێتیڤ بوون. بەڵام پزیشکەکان دەڵێن دەکرێت پشکنینی تری بۆ بکرێت.

مناڵەکانی پێلێ

بەگوێڕەی گوتەی کچەکە پێلێ پێشتر رەزامەندی دەربڕیوە پشکنینی باوکایەتی ئەنجام بدات، بەڵام پێش ئەوەی پشکنینی بکرێت کۆچی دوایی کردووە – بۆیە پارێزەری ماریا داوای کردووە تەرمەکەی دەربهێنرێت.

بەڵام پارێزەرەکەی پێلێ ئەم داوایە رەت دەکاتەوە بە بۆچوونی ئەوە داواکارییەکە “ناڕەوایە” و بەدووری دەزانێت.

ماریا بۆ یەکەمجار رۆژی یەکشەممە لەبەردەم خەڵکدا ئامادە بوو، بە کەناڵی ریکۆرد تیڤی راگەیاند کە دایکی هەرگیز بە پێلێی نەوتووە کە دووگیان بووە. ماریا سەرەتا لە ساڵی 2019 داوای پشکنینی کردبوو، بەڵام تەندروستی پێلێ و پەتای کۆرۆنا پشکنینەکانی دواخست.

ئیدینهۆ کە یەکێکە لە منداڵەکانی پێلێ و ئەو پیاوەی سەرپەرشتی میراتەکەی دەکات، رایگەیاند، پێشتر پشکنینەکانمان لە تاقیگەدا ئەنجامداوە و پشتڕاستکراوەتەوە کە ئەو خوشکی ئێمە نییە.

دەگوترێت سامانی پێلێ نزیکەی 12 ملیۆن پاوەندە، 30% بۆ هاوژینەکەی و 60% بۆ حەوت منداڵەکەی و 10% بەسەر دوو نەوەکانیدا دابەش کراوە و ئێستا کەسێکی تر چاوی لەم میراتەیە و داوای مافی خۆی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button