ئیسپانیاگرنگترین

لێژنەی ناوبژیوانانی ئیسپانیا دانی پێدانا؛ ڤار لە یاریی ریال مەدرید زوڵمی لە ئەلمێریا کرد

یاریگا –

لێژنەی ناوبژیوانانی ئیسپانیا دان بەوەدا دەنێت، سیستەمی ڤار لە یارییەکەی ریال مەدرید و ئەلمێریا زوڵمی لە یانەی میوان کردووە و دوو بڕیاری هەڵەی لەدژی ئەلمێریا داوە.

رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لێژنەی ناوبژیوانانی ئیسپانیا دانی بەوەداناوە سیستەمی ڤار لە یارییەکەیان بەرامبەر ریال مەدرید دوو جار زوڵمی لە ئەلمێریا کردووە، کە لەو یارییەدا ریال مەدرید 3-2 بردنەوەی بەدەستهێنا و دوای یارییەکە رەخنەیەکی زۆر لە بڕیارەکانی هێرناندێز هێرناندێز ناوبژیوانی یارییەکە و سیستەمی ڤار گیرا.

مانۆ کارینۆ لە بەرنامەکەی خۆی لە رادیۆی کادێنا سێر رایگەیاندووە، لێژنەی ناوبژیوانانی ئیسپانیا پێیوایە لێدانە سزایەکەی ریال مەدرید دروست نەبوو، بەڵکو فاوڵ لەسەر رۆدیگەر و خۆسێلۆ هەبوو، کە بێڵینگهام لە خولەکی 57 بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی بۆ ریال مەدرید کرد، لەکاتێکدا ئەلمێریا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە پێشەوە بوو.

لێژنەی ناوبژیوانانی ئیسپانیا پێیوایە گۆڵی دووەمیش کە لە خولەکی 67 لەلایەن ڤینیسیۆس جۆنیۆر تۆمارکرا، دروست نەبوو بەڵکو دەبووایە ناوبژیوانی یارییەکە وردتر و جوانتر سەیری رووداوەکە بکاتەوە، کە تۆپ بەر قۆڵی ڤینیسیۆس جۆنیۆر کەوت و گۆڵی یەکسانبوونی بۆ مێرێنگی تۆمارکرد.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ناوبژیوانانی لالیگا دەیانەوێت سکاڵا لەسەر خوان لاپۆرتا تۆمار بکەن، کە سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا دوای رووداوەکانی یاریی ریال مەدرید و ئەلمێریا بە توندی رەخنەی لە بڕیارەکانی ناوبژیوانانی لالیگا گرت و بە لایەنگیری ریال مەدرید تۆمەتباری کردن.

بابەتی زیاتر

Back to top button