ئاسیا

هەردوو یارییە دۆستانەکەی نەسڕ لە چین هەڵوەشایەوە

یاریگا-

بڕیاربوو لەم هەفتەیەدا یانەی نەسڕی سعودی لە وڵاتی چین دوو یاریی دۆستانە ئەنجامبدات، ئەگەرچی یانەکە ئێستا لە چینە. بەڵام بەفەرمی هەردوو یارییەکە هەڵوەشایەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کۆمپانیای رێکخەری دوو یارییە دۆستانەکە هەڵوەشانەوەی یارییەکانی راگەیاند، هۆکارەشی پێکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆیە.

هەفتەی رابردوو هەواڵی پێکانی کریستیانۆ بڵاوبوویەوە، بەڵام یاریزانەکە لەگەڵ شاندی یانەی نەسڕ سەفەری کرد بۆ چین، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە دواین پشکنینی پزیشکیدا بۆ رۆناڵدۆ، دەرکەوتووە یاریزانەکە لە ئێستادا ناتوانێت یاریی بکات، هەر بۆیە رێکخەری پاڵەوانێتیەکە یارییەکانی هەڵوەشاندەوە، چونکە رێژەیەکی زۆری هاندەران لە پێناو بینینی کریستیانۆدا بلیتی یارییەکانیان کڕی بوو.

لە بەرامبەردا بڕیاردرا پارەی تەواوی بلیتەکان و مانەوەیان لە هۆتێلدا بۆ سەرجەم ئەو هاندەرانە بگەڕێنرێتەوە کە چاوەڕوانی یارییەکە بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button