ئیسپانیاگرنگترین

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بەیاننامەیەکی نوێی لەبارەی یارییەکەی ریال مەدرید و ئەلمێریا بڵاوکردەوە

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بەیاننامەیەکی نوێی لەبارەی یارییەکەی ریال مەدرید و ئەلمێریا بڵاوکردەوە، کە تۆماری دەنگی نێوان ناوبژیوانی سەرەکی و ناوبژیوانی ڤار لە یارییەکە بڵاوکرایەوە.

دوای یارییەکەی ریال مەدرید و ئەلمێریا کە لە گەڕی بیست و یەکەمی لالیگا یانە مەدریدییەکە 3-2 بردنەوەی بەدەستهێنا، تۆماری دەنگی ناوبژیوانی یارییەکە و ناوبژیوانی ڤار لە یارییەکە دزەی پێکرا و بڵاوکرایەوە، بەتایبەتی گفتوگۆی نێوان ناوبژیوانی سەرەکی و ناوبژیوانی ڤار لەبارەی کردنە دەرەوەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر بڵاوکرایەوە، کە یاریزانانی ئەلمێریا داوایان لە ناوبژیوانی یارییەکە دەکرد کارتی سوور بە ڤینی بدات، لەبەر ئەوەی لە ئالیخاندرۆ بۆزۆی داوە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لە بەیاننامەیەکیدا لەبارەی دزەپێکردنی تۆماری دەنگی ناوبژیوانان لەو یارییە رایگەیاندووە :’بەهۆی دزەپێکردنی تۆماری دەنگی گفتوگۆی نێوان ناوبژیوانی سەرەکی و ناوبژیوانی ڤار لە یاریی ریال مەدرید و ئەلمێریا، ئێمە لە پۆلیسی بەرگری شارستانی سکاڵامان تۆمار کردووە و داوا دەکەین بە زووترین کات لێکۆڵینەوە بکرێت’.

‘بەهۆی دزەپێکردنی تۆماری دەنگی گفتوگۆی نێوان ناوبژیوانی سەرەکی و ناوبژیوانی ڤار لە یاریی ریال مەدرید و ئەلمێریا، ئێمە لە پۆلیسی بەرگری شارستانی سکاڵامان تۆمار کردووە و داوا دەکەین بە زووترین کات لێکۆڵینەوە بکرێت’.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لە بەیاننامەکەی راسیگەیاندووە :’ئێمە لەسەر لێکۆلێنەوەکانمان بەردەوام دەبین، چونکە پێشهاتێکی مەترسیدارە تۆماری دەنگی و ڤیدیۆیی نێوان ناوبژیوانی سەرەکی و ناوبژیوانی ڤار بڵاو بکرێتەوە، چاوەڕێ دەکەین بە زووترین کات وەڵامی سکاڵاکەمان بدرێتەوە و رێکای توند لە بەرامبەر ئەو کەسانەی کارەکەیان کردووە، بگیرێتە بەر’.

بەهۆی بڕیارەکانی ناوبژیوانی سەرەکی و ناوبژیوانی ڤار لە یاریی ریال مەدرید و ئەلمێریا، مقۆ مقۆیەکی زۆر لەبارەی ئەو یارییە دروستبوو، دوای یارییەکە لە رێگای میدیاکانی ئیسپانیا گفتوگۆی نێوان ناوبژیوانی سەرەکی و ناوبژیوانی ڤار بڵاوکرایەوە، لەکاتێکدا لە ئیسپانیا تۆماری دەنگی نێوان ناوبژیوانان بڵاو ناکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button