بازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەفه‌ره‌نساگرنگترین

لیۆن دەیەوێت کەریم بێنزێما بگەڕێنێتەوە ریزەکانی

یاریگا –

یانەی لیۆنی فەرەنسی دەیەوێت کەریم بێنزێما هێرشبەری فەرەنسی پێشووی بگەڕێنێتەوە ریزەکانی.

فابریس هاوکینس رۆژنامەنووسی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، یانەی لیۆنی فەرەنسی دەستی بە هەوڵەکانی کردووە بۆ ئەوەی کەریم بێنزێما هێرشبەری فەرەنسی یانەی ئیتیحادی سعوودی بگەڕێنێتەوە ریزەکانی، کە ساڵانی 2004 تا 2009 کەریم لەو یانە فەرەنسییە یاریی دەکرد.

رۆژنامەنووسە فەرەنسییەکە ئاشکرایکردووە، لیۆن ئەستەمە بتوانێت کەریم بگەڕێنێتەوە یانەکەی، چونکە ناتوانێت ئەو مووچەیە دابین بکات کە ئێستا بێنزێما لە یانەی ئیتیحاد وەریدەگرێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، لەوانەیە بێنزێما ریزەکانی یانەی ئیتیحاد بەجێبهێڵێت و رووبکاتە یانەیەکی دیکەی سعوودی، لە چەند رۆژی داهاتوو کۆبوونەوەی زیاتر دەکرێت بۆ ئەوەی بڕیار لە چارەنووسی هێرشبەرەکەی ئیتیحاد بدرێت.

سعوودیە دەیەوێت بە هەر جۆرێک بێت بێنزێما لە سعوودیە بمێنێتەوە، تانەنات ئەگەر لە ئیتیحاد بڕوات، بچێتە یانەیەکی دیکە، گرنگ ئەوەیە لە خولی رۆشنی سعوودی بەردەوام بێت، ئەگەر هەر یانەیەکی ئەوروپی بیەوێت بێنزێما بگوازێتەوە دەبێت یاریزانە فەرەنسییەکە رازی بکات بەشێکی زۆری مووچەکەی کەم بکاتەوە.

بێنزێما لەگەڵ یانەی لیۆن لە 112 یاری 43 گۆڵی بە درێسی یانەکە تۆمارکرد، کە هاوینی رابردوو بە مووچەی ساڵانەی 200 ملیۆن یۆرۆ لە ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە ریزەکانی ئیتیحادەوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button