بازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

ساڤیچ دەیەوێت سعودیە جێبهێڵیت

بیری هاوڕێکانی دەکات

یاریگا –

سێرگێی میلینکۆڤیچ ساڤیچ ئاشکرایکردووە، کە بیری ئیتاڵیا دەکات.

ساڤیچی سڕبی لە هاوینی رابردوو بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ لە لازیۆی ئیتاڵییەوە پەیوەندی بە هیلالی سعودی کرد، گرێبەستێکی سێ وەرزەی لەگەڵ یانەکە واژۆ کرد و بڕیارە تا هاوینی 2026 لە سعودیە بمێنێتەوە.

بەڵام یاریزانە تەمەن 28 ساڵانییەکە، تەنیا 6 مانگ دوای جێهێشتنی لازیۆ، بێزاری خۆی لە سعودیە دەردەبڕێت و ئارەزوو دەکات بگەڕێتەوە ئیتاڵیا.

هەفتەی رابردوو یانە ئیتاڵییەکە بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی جامی سوپەری ئیتاڵیا گەیشتنە سعودیە، بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی Il Messaggero، شەممەی رابردوو ساڤیچ لە فڕۆکەخانەی ریاز چاوی بە یاریزانانی لازیۆ کەوتووە، بە هاوڕێ کۆنەکانی گوتووە “زۆر بیرتان دەکەم، حەزدەکەم بگەڕێمەوە لازیۆ”

سێرگێی یەکەم یاریزان نییە بێزاری خۆی لە سعودیە دەردەبڕێت، هەفتەی رابردوو جۆردان هێندەرسن ریزەکانی ئیتیفاقی بەرەو ئەیاکس جێهێشت، هەریەکە لە یاریزانان کەریم بێنزێما، رۆبێرتۆ فێرمینیۆ، ئێمری لاپۆرت و چەند یاریزانێکی دیکەش بەدەست نەگونجانیان لەگەڵ بارودخۆی ئەو وڵاتە دەناڵێنن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە ئەوروپا.

لە سەرەتای ساڵی رابردوو، سعودییەکان بە گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ پۆرتوگالی دەستیان بە هەڵمەتی گواستنەوەی ئەستێرەکانی ئەوروپا بۆ خولەکەیان کرد.

رۆژنامەنووسی بەریتانی بێن جەیکۆبس ئاشکرایکردووە، سعودیەکان پلانیان هەیە پرۆژەکەیان فراوانتر بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش دەیانەوێت نزیکەی 2.5 ملیار یۆرۆی دیکە بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ خەرج بکەن، هەر کاتێکیش پێویست بکات ئەوان ئامادەن ئەم ژمارەیە بەرز بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button