ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

خراپترین یانەی لالیگا 15 ملیۆن بۆ یاریزانێکی رەتدەکاتەوە

یانەی ئەلمێریای ئیسپانی گرێبەستێکی بەبەهای  15 ملیۆن یۆرۆ بۆ دیۆن لۆپی ناوەڕاستکار رەتکردووەتەوە.

ئەلمێریا لەم وەرزەدا لە کۆی 20 یاری تەنها شەش خاڵی کۆکردووەتەوە و بە جیاوازییەکی بەرچاو لەگەڵ یانەکانی دیکە لە کۆتا پلەی ریزبەندی خولەکە دێت.

بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ،  یانەی فرێیبۆرگی ئەڵمانی گرێبەستێکی پێشکەشکردوون بۆ گواستنەوەی دیۆن لۆپی ناوەڕاستکاری ئەو یانەیە بە بەهای 15 ملیۆن یۆرۆ بەڵام ئەلمێریا رەتیکردووەتەوە سەرەڕای ئەوەی بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەم وەرزە ماڵئاوایی لە لالیگا دەکەن.

ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە ئەوەیە، دیۆن پارساڵ پەیوەندی بە ئەلمێریاوە کرد و تەنها لە سێ یاری ئەو یانەیە بەشداربووە. ناوبراو هاوکات یاریزانی هەڵبژاردەی سەنیگالە و لە پێگەی ناوەڕاست یاری دەکات.

Back to top button