ئیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

داروین نونێز بووە بە خێروبەرەکەت بۆ ئەلمێریا

یاریگا-یانەی ئەلمێریای ئیسپانی شاگەشکە بووە بە هەواڵی فرۆشتنی داروین نونێزی ئەستێرەی بەنفیکا بە لیڤەرپوول.

ئەلمێریا پاش حەوت ساڵ دابڕان لە لالیگا بۆ وەرزی داهاتوو دەگەڕێتەوە، بۆ ئەو کارەش پێویستی بە ئامادەکاری و پتەوکردنی  پێکهاتەکەیەتی ئەمەش لە باشترین کاتدا روویدا بۆ ئەو یانەیە چونکە ئێستا خاوەنی ٤٤ ملیۆن یۆرۆن بەهۆی داروین نونێز و ئەمەش پارەیەکی خەیاڵییە بۆ ئەو یانەیە.

داروین لە ٢٠٢٢ بەرامبەر بە ٢٤ ملیۆن یۆرۆ لە ئەلمێریاوە گوێزرایەوە بۆ بەنفیکا بەڵام یانە ئیسپانییەکە زیرەکانە توانییان بەنفیکا رازیبکەن لەباری فرۆشتنەوەی ئەو یاریزانەدا ٢٠٪ی پارەی فرۆشتنەکەی بۆ ئەوان بگەڕێتەوە. ئێستا بەنفیکا بە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانەی فرۆشتووە بە لیڤەرپوول و ئەلمێریا ٢٠-٢٥ ملیۆن یۆرۆی دیکە وەردەگرێت.

بەوەش بەکۆی گشتی ئەلمێریا ٤٤-٤٩ ملیۆن یۆرۆ قازانج دەکات لە فرۆشتنی ئەو یاریزانە.

ئەوەی ئەمێنێتەوە ئەوەیە بزانین داروین نوێز سوودی بۆ لیڤەرپوولیش دەبێت یاخود نا پاش ئەوەی بووە گرانترین یاریزانی مێژووی یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button