ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا دەیەوێت لە دەست کۆتینهۆ رزگاری ببێت

یاریگا
بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای ئسپانیا دەیانەوێت لەگەڵ هاوتا ئەڵمانیەکانیان لە یانەی بایرن میونشن رێک بکەون لەسەر مانەوەی ئەو یاریزانە بە شێوەی هەمیشەیی لە خولی ئەڵمانیا.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی نزیک لە یانە کەتەلۆنیەکە بڵاویکردۆتەوە بەرپرسانی ئەو یانەیە دەیانەوێت دەست بە گفتوگۆ بکەن لەگەڵ باڤارییەکان بۆ ئەوەی مەرجی هێشتنەوەی یاریزانە بڕازیلیەکە یەکلایی بکەنەوە و ئەو یاریزانە بە 120 ملیۆن بفرۆشنە ئەوان کە ئێستا بە شێوەی خواستن یارییان بۆ دەکات.

هاوینی ئەمساڵ کۆتینهۆ بە هۆی ئاستە خراپەکەی بە شێوەی خواستن بۆ ماوەی وەرز و نیوێک پەیوەندی بە باڤارییەکان کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button