جیهانگرنگترین

سكالۆنی پالێوراوانی چامپیونزلیگ دیاری ده‌كات

یۆڤینتۆس هاوشێوه‌ی ریال مه‌دریده‌

یاریگا-

لیۆنێل سکالۆنی دوو یانه‌ به‌ پاڵێوراوی سه‌ره‌كی  بۆ بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ لەم وەرزە دیاریده‌كات.

سکالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت رایگەیاند، مانچێستەر سیتی لە هەموو یانه‌كان باشترە، ئەوان به‌هێزترین پاڵێوراون، بەڵام ریاڵ مەدریدیش هەیە کە پالێوراوێكی هه‌میشه‌ییه‌.

راهێنەرە براوەكه‌ی جامی جیهانی 2022 لە قسەکانیدا باسی لە پاڵێوراوەکان بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی ئیتاڵیا لەم وەرزەدا کرد و گوتی، ئینتەر نزیکترینە، بەڵام لەگەڵ یۆڤینتۆس نازانیت چی روودەدات، یانه‌یه‌كه‌ خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ نادات، یوڤێ ریاڵ مەدریدی ئیتاڵییە.

راهێنەره‌ ئەرجەنتینیه‌كه‌ له‌ درێژه‌ی قسەکانیدا گوتی، پێموایە ئینتەرمیلان و یۆڤینتۆس نزیکترینن بۆ بردنه‌وه‌ی نازنازی خولی ئیتالیا، نێرازۆری لەگەڵ فیۆرێنتینا و میلان ئەو سێ یانه‌یه‌ن كه‌ به‌شێوازی یاریكردنیان سه‌رسامم ده‌كه‌ن.

بابەتی زیاتر

Back to top button