دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ مەدرید و میونشن یاریزانێکی لیڤەرکوزنیان دەوێت و تریپیێر بەرەو بۆندسلیگا

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا

ریال مەدرید، بایرن میونشن و مانچێستەر سیتی سەرنجی تەواویان لەسەر فلۆریان فیرتز، یاریزانی بایەر لیڤەرکوزن داناوە و نرخەکەی دەگاتە 100 ملیۆن پاوەند – بیڵد

جۆزێ مۆرینیۆ نزیکە لە وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی شەبابی سعودی – دەیلی مەیڵ

نیوکاسڵ و لیڤەرپوول لە نزیکەوە چاودێری ئێدێرسن، ناوەڕاستکاری ئاتاڵانتا دەکەن – گازێتا دێلۆ سپۆرت

بایرن میونشن بە توندی هاتووەتە سەرهێڵ و دەیەوێت کیران تریپیێڕ، یاریزانی نیوکاسڵ بگوازێتەوە – گاردیان

نیوکاسڵ بڕیاری کۆتاییداوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی ئامادۆ ئۆنانا، یاریزانی ئێڤەرتن دەکات – تێلێگراف

ئاستۆن ڤیلا، وێستهام و نیوکاسڵ داوای ئێمیل سمیس رۆوی، یاریزانی ئارسیناڵ دەکەن، لەم وەرزەدا تەنیا لە دوو یاریدا سەرەکی بووە – دەیلی مەیڵ

وێستهام دەیەوێت دوو یاریزان بە خواستن بگوازێتەوە و خەریکە ئۆفەر پێشکەشی کاڵڤن فیلیپس، یاریزانی مانچێستەر سیتی و سمیس رۆوی، یاریزانی ئارسیناڵ دەکات – گاردیان

تۆتنهام گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی تاوەکو هاوینی داهاتوو ناتوانێت کۆنۆر گالاگێر بگوازێتەوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

مانچێستەر یونایتد و ئارسیناڵ هەوڵدەدەن جۆشوا زیرکزێ، هێرشبەری هۆڵەندی و بۆڵۆنیا بگوازنەوە – 90min

ئەیسی میلان ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی لایپزیگ کردووە و دەیەوێت بێنیامین سێسکۆ بگوازێتەوە – گازێتا دێلۆ سپۆرت

ئارسیناڵ ناتوانێت گرێبەست لەگەڵ جۆرێل هاتۆ، یاریزانی ئەیاکس واژۆ بکات، چونکە یانە هۆڵەندییەکە نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی – دێ تێلێگراف

بابەتی زیاتر

Back to top button