ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

وادەی بەڕێوە چوونی یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیتاڵیا

یاریگا –

وادەی ئەنجامدانی یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیتاڵیا دوای زانینی ناسنامەی هەردوو یانە و گەیشتنیان بە یاری كۆتایی.

چاوەڕوان دەكرێت یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیتاڵیا لە نێوان هەردوو یانەی ناپۆلی و ئینتەر میلان بەڕێوە بچێت.

شەوی رابردوو ئینتەر میلان رووبەڕووی لازیۆ بوویەوە و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی پێش كۆتایی جامی سوپەری ئیتاڵیا.

ناپۆلیش بە هەمان ئەنجام توانی لە فیۆرێنتینا بباتەوە و خۆیان بگەیەننە یاری كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی دووشەممەی داهاتوو 22 مانگ كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان و لە یاریگای ئەوەل پاركی تایبەت بە یانەی نەسری سعودی یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیتاڵیا لە نێوان ناپۆلی و ئینتەر میلان بەڕێوە بچێت.

ئینتەر میلان لە دوو وەرزی رابردوودا توانیویەتی نازناوەكە بباتەوە و لە هەوڵی پارێزگاری كردنیدایە لە نازناوەكە بۆ سێیەم جار لەسەر یەك.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button