ئاسیا

عێراقیەکان بونەتە هۆکاری دڵەراوکێ ئێرانیەکان

کۆریای باشووریش بە هەمان شێوە

یاریگا

شکستی ژاپۆن بەرامبەر عێراق، لە گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا، جگە لەوەی ئەنجامێکی پێشبینینەکراو بوو، هەموو هاوکێشەکانی قۆناغی داهاتووی لە پاڵەوانتیەکە ئاڵۆز کردووە.

بردنەوەی عێراق بەرامبەر ژاپۆن بە ئەنجامی 2-1 وایکرد عێراق سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتووی جامی نەتەوەکانی ئاسیا یەکلایی بکاتەوە، کۆتا یاری عێراقییەکان بەرامبەر ڤێتنامە، ئەگەر عێراق بە پێشەنگی کۆمەڵەی چوارەم و ژاپۆنیش بە تیپی دووەم لەم گروپە سەرکەوێت، قۆناغی داهاتوو دەبێتە مەیدانی رووبەڕووبونەوەی هەڵبژاردە زلهێزەکان.

بە لەبەرچاوگرتنی هێز و تیپەکانی ناو کۆمەڵەکەیان، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئێران و کۆریای باشوور وەک پێشەنگ سەردەکەون بۆ قۆناغی داهاتوو و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی یەکێک لەم دوو هەڵبژاردەیە، واتە ئێران یاخود کۆریای باشوور، قۆناغی شازدەی جامی نەتەوەکانی ئاسیا، رووبەڕووی ژاپۆن ببنەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button