ئاسیاگرنگترین

رۆناڵدۆ: خولی سعودی لە خولی فەرەنسی باشترە

یاریگا

کەمێک لەمەوبەر مەڕاسیمی خەڵاتەکانی گڵەب سۆکەر بۆ ساڵی 2023 لە دوبەی دەستی پێکرد. کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، وەک خاوەنی ڕیکۆردی نازناوی باشترین یاریزانی ساڵ، لە سەروبەندی مەڕاسیمەکە وەڵامی چەند پرسیارێکی دایەوە.

هێرشبەرە پۆرتوگاڵیەکەی یانەی نەسڕی سعودی، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی چامپیۆنزلیگ، مانچێستەر سیتی گووتی

مان سیتی لە ساڵی 2023 کاری نایابی کرد، پیرۆزباییان لێدەکەم بە بۆنەی دەستکەوتەکانیان. یاریزانەکان و ڕاهێنەرەکەیان نایاب بوون، لە کۆتاییدا نازناوی چامپیۆنزلیگیان بەدەستهێنا. پێموابێ ئەوان 2 ساڵ لەمەوبەریش  شایەنی پاڵەوانێتییەکە بوون. چێژ لە سەیرکردنی یارییەکانی مان سیتی وەردەگرم

رۆناڵدۆ لەبارەی پاڵێوراوی بەدەستهێنانی ناسناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگیش گووتی

مانچێستەر سیتی چانسی زۆر باشی هەیە بۆ دووبارە بەدەستهێنانەوەی ناسناوەکە، هیوادارم بەم شێوەیەش نەبێت، بەڵام ئەوان چانسی باشیان هەیە. بە گشتی مان سیتی و ڕیاڵ مەدرید و بایرن میونشن پاڵێوراوی سەرەکین

دۆن لە بەشێکی دیکەی قسەکانی گووتی

زۆر دڵخۆشم لەگەڵ یانەی نەسڕ، بڕیارەکەم زۆر باش بوو. تۆپی پێی سعودیە لە پرۆسەی گەشەسەندندایە و کاتێکی باشی دەوێت. هەنگاو بە هەنگاو دەگەنە بەرزترین ئاست. بە بۆچوونی من خولی سعوویە لە داهاتوودا لە ڕیزی سێ خولە سەرەکییەکانی جیهان دەبێت و گەلەکەیان شانازی بەمەوە دەکەن. خولی سعودیە لە خولی فەرەنسا خراپتر نییە. ئەم خولە لە تۆپی پێی فەرەنسی زیاتر ڕکابەرییە و دوای تەنها یەک ساڵ دەتوانم ئەمە بڵێم، ئەم خولە لە خولی فەرەنسا باشترە

رۆناڵدۆ لەبارەی بوون بە گۆڵکاری ساڵی 2023 گووتی

ساڵی ڕابردوو رکابەریەکی سەختم کرد، بەڵام هەمیشە حەزم لێیە بسەلمێنم خەڵک بە هەڵە بەرامبەر من بیر دەکەنەوە. ئەم وەرزە باشترین گۆڵکاری جیهان بووم، بیهێنە بەرچاوت، پێش یاریزانانی وەک ئێرلینگ هاڵاند و کیلیان ئێمباپێ بکەوی، شانازی بەمەوە دەکەم. بەم زووانە تەمەنم دەبێتە 39 ساڵ. من زۆرم دڵخۆش دەبم کاتێک خەڵک گومانم لێدەکەن بەڵام سەرکەوتوو دەبم. ڕەخنەکان هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر من نییە، کاتێک زانیم چیدیکە توانای یاریکردنم نیە، واز لە تۆپی پێ دێنم و خانەنشین دەبم، ڕەنگە دوای 10 ساڵی دیکە بێت، گاڵتە دەکەم

بابەتی زیاتر

Back to top button