خوله‌کانی دیکە

مۆرینیۆ پاڵێوراوە‌ بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی چاڤی له‌ بارسێلۆنا

یاریگا-

ناوی مۆرینیۆ هاته‌ نێو لیستی پاڵێوراوان بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی چاڤی له‌ بارسێلۆنا

جۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی، راهێنەری پێشووی یانەی رۆما، هاتە لیستی پاڵێوراوان بۆ شوێنی چاڤی ئه‌گه‌ر بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی بدرێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، بریکاری مۆرینیۆ، خۆرخی مێندێز، تواناكانی مۆرینیۆی پێشکەش بە بارسێلۆنا کردووە، ئەگەر كارگێری بارسێلۆنا بڕیاری دوورخستنەوەی چاڤی بدات.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، چاڤی هه‌وڵده‌دات بۆ ئەوەی متمانەی زۆرێک لە یاریزانانی بارسا و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانه‌كه‌ بپارێزێت.

رۆژنامە بەریتانییەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، ئەگەر مۆرینیۆ ئەم هەنگاوە بنێت، ئەوە بۆ هانده‌ران وەک شۆکێک ده‌بێت، ئه‌مه‌ش بە لەبەرچاوگرتنی ئەو کاتەی راهێنه‌ری یانەی ڕیال مەدرید بووه‌، ركابه‌رێكی سه‌رسه‌ختی یانه‌ی بارسێلۆنا بووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button