ئاسیا

بێنزێما سوورە لەسەر جێهێشتنی سعودیە

یاریگا

کەریم بێنزێما، هێرشبەری فەرەنسی یانەی ئیتیحادی سعودی، سوورە لەسەر جێهێشتنی یانەکەی و گەڕانەوەی بۆ ئەوروپا.

تۆڕی هەواڵی ESPN بڵاویکردەوە، هێرشبەرە فەرەنسیەکە دوای تەنها شەش مانگ، دەیەوێت خولی رۆشنی سعودی جێبێڵێت، هەرچەندە یانەکەی ئامادەنیە بە هیچ شێوەیەک، دەستبەرداری گۆڵکارەکەی بێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، بێنزێما بڕیاریداوە ئەم زستانە یانەی ئیتیحاد جێبێڵێت، هەروەها چوونی جۆردەن هێندەرسۆن لە ریزەکانی ئیتیفاق، رەنگە ببێتە رێخۆشکەر بۆ ئەوەی ئەو یاریزانەش یانەکەی جێبێڵێت.

ژولین لۆرێنس رۆژنامەنوسی فەرەنسی ئاشکرای کردووە، یەکێک لە بژاردەکانی بێنزێما پەیوەندی کردنە بە پرێمەرلیگی ئینگڵتەرا، بۆیە دەنگۆیەک هەیە یانەی چێڵسی هەوڵی گواستنەوەی بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button